لە یەک کاتدا چەند یانەیەک لە یوسف نەسیری هاتوونەتەپێش

یاریگا –
یوسف نەسیری مەغریبی لە یەک کاتدا لەلایەن چەند یانەیەکی ئەوروپاوە داوادەکرێت و یاریزانەکە بەمزووانە بڕیاری خۆی دەدات.
نەسیری کە ماوەی 10 ساڵە وەک پیشەگەر دەرکەوتووە، زیاتر لە یانەکانی ئیسپانیا خۆی ناساند کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزەکانی مالاگا مالاگا 2016-2018, لیگانێس 2018-2020، سێڤییا 2020-2024 پێش ئەوەی رووبکاتە فەنەرباچێی تورکی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دوای پیشاندانی خواست لە یانەکانی ناپۆلی و یوڤێنتوس، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئاستۆن ڤیلایش پەیوەندیان پێوەکردووە.
هەوڵی یانە ئینگلیزیەکە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە مەغریبیەکە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا رەزامەندی تامی ئەبراهامی ئینگلیزیان بەدەستهێنا، بەڵام هێشتا لەگەڵ بێشیکتاش نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. هەربۆیە پلانی جێگرەوەیان لە نەسیریدا چڕکردووەتەوە.
وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، سەرباری هاتنەپێشەوەی ڤیێلا، یانە ئیتاڵیەکان هێشتا مکوڕن لە گواستنەوەی یوسفی 28 ساڵان.
🚨🇲🇦 Youssef En-Nesyri will decide his future soon with several clubs keen. After Napoli and Juventus, Aston Villa also called in the last 24h.
Villa have been working on Tammy Abraham deal for days, agreed on player side but still not with Besiktas.
Italian clubs remain keen. pic.twitter.com/LzzGP1Oz8Z
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 21, 2026



