Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید لە ناوەڕاستکارە دڵخوازەکەی بێهیوا دەکرێت

بیر لە یاریزانی دیکە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت دەستەرداری ڤیتینیا، یاریزانی هێڵی ناوەندی ببێت و رێگری لە هەموو نزیکبوونەوەیەکی یانەکانی دیکە دەکات.

لە ماوەکانی رابردوو سەرچاوە میدییاییەکان ئاماژەیان بە گرنگیپێدانی ڤیتینیا دەکرد لەلایەن یانەی ریال مەدرید، بەڵام پاریس بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ئەو گواستنەوەیە و بە هیچ شێوەیەک نایەێت دەستبەرداری تواناکانی ناوەڕاستکارە پۆرتووگالییەکە ببێت.

بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی فیچاخێس، بۆ یانە فەڕەنسییەکە ڤیتینیا تەنیا یاریزاێکی سەرەکی و ئاسایی نییە، یەکێکە لەو یاریزانانەی لویس ئینریکی، راهێنەری یانەکە، بەردەوام لە پلانەکانیدا پشتی پێدەبەتێت، بۆیە بە روونی ئەوەیان راگەیاندووە کە یاریزانەکە بۆ فرۆشتن نییە و بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە ناکەین.

ڤیتینیا

سەرچاوەکە دەشڵێت، ریال مەدرید ڤیتینیا وەک چارەسەرێکی ریشەیی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەبینێت، بەڵام رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی لەلایەن پاریسەوە، هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ یانە شاهانەکە نەهێشتووەتەوە، جگە لەوەی واز لە خەونەکەیان بهێنن و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دیکە بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button