Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رەحیم ستێرلینگ دەیەوێت روو لە یانەیەکی دیکەی لەندەن بکات

یانەیەکی ئیتاڵی گرنگی پێدەدات

Yariga App

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ، یاریزانی یانەی چێڵسی، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن یانەی ناپۆلی، ئارەزووی مانەوە لە پرێمەرلیگ دەکات و دەیەوێت لە یانەیەکی دیکەی لەندەن یاری بکات.

ماڵپەڕی گۆڵ ئاشکردووە کە یاریزانەکە بە هۆکاری خێزانی نایەوێت روو لە ئیتاڵیا بکات و پێی باشترە ئینگڵەڕا بمێنێتەوە و پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتد بکات. گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بۆ وێستهام رووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێتەوە، ئەویش بەرزی مووچەکەیەتی. ستێرلینگ هەفتانە 325 هەزار پاوەند لە چێڵسی وەردەگرێت، ئەو بڕەیەش لە توانای یانەیەکی وێستهامدا نییە.

رەحیم ستێرلینگ

هەمان سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ستێرلینگی تەمەن 31 ساڵ، نایەوێت دووبارە بە خواستن یاری بۆ یانەیەکی دیکە بکات، ئەمەش دوای شکستی لە یاریکردنی بۆ ئارسیناڵ بەشێوەی خواستن.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بلووز حەزدەکات هێرشبەرەکەی بفرۆشێت بەهۆی بەرزی مووچەکەی، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەیەکی دیکە ئاسان نابێت.

ستێرلینگ گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی لە 2027 بەسەردەچێت، لەکۆی 81 یاریی بۆ یانە لەندەنییەکە، 19 گۆڵی کردووە و 15 ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button