ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان بنەماڵەی بێکهام؛ برۆکلین بێکهام بێدەنگی دەشکێنێت

یاریگا –
برۆکلین بێکهام، کوڕی دەیڤید بێکهامی ئەفسانەی تۆپی پێ و خاوەنی یانەی ئینتەر مەیامی، باس لە کێشە درێژخایەنەکەی لەگەڵ بنەماڵەکەی دەکات.
برۆکلین بێکهام بێدەنگی خۆی لەسەر کێشەی خێزانەکەی شکاند. ئەستێرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ساڵانێکە” بێدەنگ بووە و “هەموو هەوڵێکی” داوە بۆ ئەوەی کێشەکەی بە تایبەتی بهێڵێتەوە. بەڵام دایک و باوکی بەردەوام، هەوڵیان داوە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خانمە ملیاردێر نیکۆلا پێڵتز “تێکبدەن”.
برۆکلین هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە گوایە لە ساڵی 2022 لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ڤیکتۆریا بێکهام سەمایەکی زۆر نەشیاوی کردووە و رێگری لە یەکەم سەمای لەگەڵ هاوژینەکەی کردووە و نزیکەی هەموو ئامادەبووان شایەتحالی ئەم رووداوە بوون.
La familia Beckham se rompe: “He guardado silencio durante años” 💥💥💥 pic.twitter.com/R89qHkhPYZ
— MARCA (@marca) January 19, 2026
کوڕەکەی بێکهام لە درێژەی قسەکانی ئاشکرای کردووە کە دایکی لە کۆتا خولەکدا پاشگەز بووەتەوە لەوەیکە دیزاینی جلی بوکێنی نیکۆڵا بکات.
بە کورتی، بێکهامی بچووک دەڵێت بنەماڵە بەناوبانگەکەی هێڵی سووری ئەویان تێپەڕاندووە، ئاشکرای کردووە کە ژیان بەبێ ئەوان زۆر ئارامترە و لەگەڵ نیکۆڵای هاوژینی زۆر دڵخۆس و ئاسودەیە.
تا ئێستا روون نییە کە بە تەواوی چی روویداوە کەبرۆکلین بەمشێوەیە بێدەنگی شکاند، بەڵام ماوەیەکە ناکۆکی لە نێوان کوڕ و دایکدا هەیە و نیکۆلا بم دواییانە هەموو بنەماڵەی بێکهامی لە ئینستاگرام بلۆک کرد.



