Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

رووداوێکی تەواو نامۆ؛ شەوی رابردوو لەپشت گۆڵەکەی سەنیگال چی روویدا؟

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو سەنیگال لەسەر حسابی مەغریبی رێکخەری پاڵەوانێتیەکە بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، لە یارییەکدا کە رووداوی زۆری تێدابوون و کاردانەوەی زۆری دروستکرد. لەم راپۆرتەی خوارەوەدا وردەکارییەکان بخوێنەوە:

سەنیگال بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

رووداوەکان هەر ئەوانە نەبوون کە دەرهێنەری یارییەکە زوومی کامێراکەی خستبووەسەر، ئێستا دیمەنی سەیروسەمەرەی زیاتر لە میدیا و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە و لە تازەترین گرتەی ڤیدیۆییدا پێکهەڵپژانی تۆپهێنەرەوەکانی نێو یاریگا و یەهڤان دیۆفی گۆڵپارێزی یەدەگی سەنیگال بڵاوکراوەتەوە.

وەک لە پێگە عەرەبیەکاندا باسکراوە، دیۆف بەدرێژایی یارییەکە بە خۆی و خاولیەکەوە ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی یەکەمی سەنیگال لە تەڕبوونی زیاتر دەپارێزێت کە بارانی بەلێزمەی بەسەردا دەباری.

نەک هەر تۆپهێنەرەوەکان، دیۆف بەجۆرێک دەستبەرداری خاولیەکە و ئەرکەکەی نابێت، تا دەگاتە ئەوەی پیاوانی ئاسایشی نێو یاریگا دەستوەردان بکەن بۆ رەواندنەوەی گرژیەکە.

دیمەنەکە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button