Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئایا ناوبژیوان هۆكاری دۆڕاندی بارسا بوو؟ هەڵسەنگاندنەکەی ئارشیڤۆ ڤار هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە

2 لە 10؛ سزای ئارشیڤۆ ڤار بۆ ناوبژیوان

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد لە گەڕی بیستەمی خولی ئیسپانیا، تەنیا دۆڕانێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی ناوبژیوانی نوێ لە ئیسپانیا.

مانزانۆ؛ پیاوی ئاژاوەکان

خیل مانزانۆ، ناوبژیوانی یارییەکە، بووەتە ئامانجی سەرەکی رەخنەکان، فرێنکی دی یۆنگی کاپتنی بارسێلۆنا بە “لووتبەرز و خۆبەزلزان  وەسفی کردووە.

پێگەی تایبەتمەندی  Archivo VAR، لە هەڵسەنگاندنێکه‌كه‌ی، نمرەی کارەساتباری به‌ مانزانۆ داوه‌ له‌ 10 نمره‌ ته‌نیا 2 نمره‌ی پێداوه‌ ئەوەی لە یاریگادا روویدا بە فەوزای ناوبژیوانی ناوبردووە.

هەڵەكانی مانزانۆ به‌پێی پێگه‌ی ئارشیڤۆ ڤار؛

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە چەندین بڕیاری دژبەیەک و سەیر دەکات:

  • گۆڵەکەی لامین یامال: پێگەکە دەڵێت پێداچوونەوەی ڤار بۆ رەتکردنەوەی گۆڵەکەی یامال بە بیانووی ئۆفساید شێوازی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی لامین بە بیانووی ئۆفساید زۆر گوماناوی و سەیر بووە، وەک ئەوەی بە زۆر ویستبێتیان رەتیبکەنەوە.

  • کارتی سوور و زەرد: بۆ هەندێک فاوڵ کارتی زەردی دەدا، بۆ هەندێکی تر کە هەمان شێوە بوون هیچی نەدەدا،به‌شێوەیەکی ناڕێک شه‌ش کارتی زەردی بە سۆسیداد داوە.

  • سێ حاڵەتی ڤار:مانزانۆ خۆی هیچ بڕیارێکی دروستی نەدەدا، بۆ هەموو شتێک (گۆڵ، کارتی سوور، پێناڵتی) دەبوایە ڤار ئاگاداری بکاتەوە و راستی بکاتەوە، واتە ئەگەر ڤار نەبوایە، یارییەکە کارەسات دەبوو، ناوبژیوان سێ جار گەڕایەوە بۆ ڤار؛ جارێک بۆ گۆڵەکەی فێرمین لۆپێز، جارێک بۆ گۆڕینی کارتی زەرد بۆ سوور دژی کارلۆس سۆلێر دوای لێدانی مەترسیدار لە پێدری)، جاری سێیەم بۆ رەتکردنەوەی گۆڵەکەی یامال.

هەروەها مانزانۆ پەناڵتییەکی بۆ بارسا گرت، دواتر پەشیمان بووەوە بەهۆی ئۆفساید. ئەم بڕیارانە وایکردووە ناوبژیوانەکە ببێتە هۆکاری سەرەکیی گرژییەکانی یارییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button