Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام چارەنووسی تۆماس فڕانک یەکلاییدەکاتەوە

هەڵوێستی یانەکە بەرامبەر راهێنەر گۆڕاوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی تۆماس فڕانک، راهێنەری یانەی تۆتنهام دوای دۆڕانی بە ئەنجامی 2-1 بە یانەی وێستهام یەکلاییدەبێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تۆک سپۆرت، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانەکە و دروستکردنی بێهیواییەکی زۆر لەنێو هاندەرانی سپێرز، یانەکە بڕیاریدابوو پاڵپشتی تۆماس بکەن و متمانەی تەواو بە خۆی و ستافەکەی ببەخشن.

ئێستا دۆخەکە تەواو پێچەوانەبووەتەوە و بۆچوونی کارگێڕی یانەکە گۆڕاوە، بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە بڕیاریانداوە پێداچووونەوە بە بڕیارەکەیان بکەن و بیر لە دوورخستنەوەی راهێنەرە دانیماڕکییەکە بکەنەوە.


لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە زۆربوونی فشاری هاندەران و بەردەوامبوونی ئەنجامە نائومێدکەرەکانی یانەکە، رەنگە تۆتنهام ناچاربکات پەنا بۆ بژاردەی دوورخستنەوە و گۆڕینی راهێنەر ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button