Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سپێشەڵ وەن بێدەنگی دەشکێنێت و وەڵامی دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەکۆتاییدا جۆزێ مۆرینهۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەداتەوە و کۆتایی بە هەموو قسە و باسەکان دەهێنێت.

دوای دووخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید و دەستنیشانکردنی ئالڤارۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری یانەکە، لای تەواوی شەقامی وەرزشی و میدیا جیهانییەکان پرسیاری ئەوە دروستبوو؛ ئایا ئاربێلوا راهێنەری کاتییە یاخود درێژخایەن، ئەمەش وایکرد ناوی چەند راهێنەر وەک پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە ببەسترێتەوە، لەنێویاندا مۆرینهۆ، راهێنەری ئێستای یانەی بێنفیکا.

مۆرینهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا کۆتایی بە هەموو باس و خواسەکان هێنا و گوتی؛

من لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکاندا بەکارمەهێنن، چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی زۆر باش هەن، بەڵام دوورودرێژن، ئەڵقەیەک یان دووان لەدەستدەدەن، دواتر تەواوی چیرۆکەکە لەدەستدەدەن، پشت بە من مەبەستن.

راهێنەرە پۆرتووگالییەکە لە سێپتەمبەری ساڵی رابردوو لەدوای 25 ساڵ گەڕایەوە پۆرتووگال و ئەرکی راهێنەرایەتی بێنفیکای گرتەدەست، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 درێژەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button