Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تێرشتیگن ئۆفەری یانەیەکی پڕێمەرلیگ رەتدەکاتەوە

هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە بارسێلۆنا هێشتا روون نییە، ئەوەش ئەو یانانەی هێناوەتە سەرهێڵ کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

بەگوێرەی  هەواڵێکی ماڵپەڕی فیچاخێس، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە گرێبەستێکی یانەی وێستهام یونایتدی رەتکردووەتەوە.

دۆخی شتیگن لەگەڵ بلووگرانا ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لە جامی شای ئیسپانیا گۆڵپارێزەکە دەرفەتی پێنەدرا و لە یاریی بەرامبەر رایسینگ سانتادێر بە بڕیاری هانزی فلیک لەسەر کورسی یەدەک دانیشێندرا.

ئەو بڕیارەی راهێنەرەکە وەک پەیامێکی روون بۆ گۆڵپارێزەکە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە پارێزەرەی سەرەکی تۆڕی گۆڵی یانە کاتالوونییەکە نییە و چیدیکە پشتی پێنابەسترێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی 2026، پێگەی شتیگن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش مەترسی لەدەستدانی لەسەرە، چونکە جولیان نایگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەکە بە روونی بە یاریزانەکانی گوتووە؛ ئەوەی لەگەڵ یانەکەی خولەکی پێویست یاری نەکات، ئەوا بانگێشت ناکرێت، ئەوەش گۆڵپارێزە 33 ساڵانییەکەی ناچارکردووە بە خێرایی بەدوای بژاردەیەکی دیکە بگەڕێت.

بەپێی زۆرینەی سەرچاوە میدیاییەکان، یانەی جیرۆنا وێستگەی داهاتووی شتیگنە، بە ئەگەری زۆرەوە گۆڵپارێزەکە بە شێوەی خواستن روو لەو یانەیە دەکات و بەڵێنی سەرەکیبوونی پێداوە.

سەرچاوەکە لە کۆتاییدا ئەوەی خستووتەڕوو کە تێرشتیگن بە هۆکاری خێزانی ئۆفەرەکەی یانەی وێستهامی رەتکردووەوە و نەیویستووە خێزانەکەی بگوازێتەوە ئینگڵتەڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button