Loading...
عێراقکوردستانیاریگا

هاڕون ئەحمەد: گێمی دووەم شێوازی یارییکردنمان گۆڕی و تیایدا سەرکەوتوو بووین

دهۆک لە دوا خولەک سەرکەوتنی بەرامبەر دیالا بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دواخولەکی یاریی بەرامبەر دیالا سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا، هاڕون ئەحمەدیش ئەم سێ خاڵە دەکاتە دیاریی بۆ هاندەران.

لە گەڕی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری دیالای کرد، یارییەکەش بە سەرکەوتنی دهۆک بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر کە لە خولەکی 90 + 5 تۆمار کرا کۆتایی هات، ئەم سەرکەوتنەی دهۆک لە دوای دۆڕانی کلاسیکۆ بەرامبەر هەولێر و پێش دێڕبی بادینانە لە بەرامبەر زاخۆ کە لە گەڕی داهاتوو رووووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هاڕون ئەحمەد، ئەستێرە و ناوەڕاستکاری دهۆک دەربارەی سەرکەوتنەکەیان دوای یارییەکە گووتی:

سێ خاڵی زۆر گرینگمان بە دەستهێنا لە کاتێکی گونجاو، شایەنی سەرکەوتن بووین تایبەت گێمی دووەم توانیمان شێوازی یارییکردنمان بگۆڕین و گۆڵ تۆمار بکەین، پیرۆزبایی لە هاندەرانمان دەکەم و ئەم سێ خاڵەیان پێشکەش بێت.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک لەسەر ئەم سەرکەوتنە قسەی خۆی کرد و رایگەیاند:

یارییەکە ئاسان نەبوو، چونکە دیالا خاوەن یارییکردنی تایبەتی خۆیانن، سوپاس بۆ یاریزانەکان تاوەکو فیکەی کۆتایی بۆ سەرکەوتن دەجەنگان، ئەم سەرکەوتنە گرینگ بوو تایبەت دوای شکستەکەمان بەرامبەر هەولێر.

بەم سەرکەوتنە دهۆک هاتە ریزبەندی نۆیەم بە 20 خاڵ و یاریی داهاتووشی بەرامبەر زاخۆیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، دیالا 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button