Loading...
عێراقکوردستان

راهێنەرى هەولێر هۆکارى یەکەم شکستى تیپەکەى لە خولى ئەستێرەکانى عێڕاق ئاشکرا دەکات

دواى 13 گەڕ هەولێر تووشى یەکەم شکست هات

Yariga App

یاریگا-

هەولێر تووشى یەکەم شکست بوو لەم وەرزەى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق و راهێنەرى تیپەکەش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

لە گەڕى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، هەولێر بە ئەنجامى 1 – 0 لە دەرەوەى یاریگاى خۆى بە زەوڕا دۆڕا، یەکەم شکستى هەولێر بوو لەم وەرزەى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق لە دواى هەشت سەرکەوتن و سێ یەکسان بوون، راهێنەرى تیپەکەش دواى یارییەکە گووتى سێ بۆ چوار یاریزان لە پێکهاتەکەمان زیاد دەکەین بۆ ئەوەى بەردەوامى بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین.

باسم قاسم، راهێنەرى هەولێر دەربارەى یارییەکە و هۆکارى یەکەم شکستیان لەم وەرزە رایگەیاند:

پیش یارییەکەش باسى سەختى ئەم یارییەم کرد بە هۆى ئەو فشارەى لەسەر یاریزانەکان دروست بووە، یاریزانەکانم ماندوون کاتژمێر١ـى شەو گەیشتین و کاتێکى کەم هەبوو بۆ پشوو وەرگرتن، یاریزانەکانمان لە ئاستى خۆیان نەبوون هەرچەندە هەوڵماندا بە خاڵێک لە یاریگا بێینە دەرەوە، سێ بۆ چوار یاریزان لە تیپەکە زیاد دەکەین، پێویستە لە یاریى تەڵەبە بە ئەنجامێکى باش بە دەست بهێنین، هیچ قسەیەکیش لەسەر ڕەتکرانەوەى لێدانە سزاکە ناکەم .

هەولێر وێڕاى شکستی لەم یارییە بە 30 خاڵ لە ریزبەندى یەکەم مایەوە، گەڕى داهاتووش لە یاریگاى خۆى و لە یارییەکى دیکەى بە هێز رووبەڕووى تەڵەبە دەبێتەوە، زەوڕاش بە 23 خاڵ هاتە ریزبەندى پێنجەم و یاریى داهاتووش میواندارى نەجەف دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button