Loading...
ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

زێدان بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا مەرجی هەیە

زێدان تیمەکەی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

خەونی له‌مێژینه‌ی فەرەنسییەکان خەریکە دەبێتە راستی، یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا بە نهێنی و بە جددی هەنگاوەکانی بۆ دیاریکردنی زەینەدین زێدان وەک راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان دەستپێکردووە، تاوه‌كو دوای مۆندیالی 2026 شوێنی دیدیێ دیشام بگرێتەوە.

دانوستانی نهێنی و بڕیاری یەکلاکەرەوە

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی بەناوبانگی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی، فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا، سوورە لەسەر ئەوەی زێدان بکاتە راهێنەر.

گفتوگۆکان لە نێوان زیزۆ و دیالۆ لە کەشێکی تەواو نهێنیدا دەستیان پێکردووە بۆ رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان، بە مەرجێک راگەیاندنی فەرمی دوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی داهاتوو بێت.

تیمی مەشق و بەربەستی پارە

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، زێدان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دیاریکردنی یاریدەدەرەکانی و تیمه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، پێدەچێت دەیڤد بێتۆنی یاریدەدەری دڵخوازی لە ریاڵ مەدرید بەشێکی سەرەکی بێت لە تیمەکە، بەڵام کێشەیەک سەریهەڵداوە ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئەفسانە فەرەنسییەکە داوای تیمێکی گەورە و فراوانی کردووە، بەتایبەت لە بواری شیکاریی داتا بۆ ئەوەی بە وردی کار بکەن.

 ئەم داواکارییە تووشی بەربەستی بودجە بووەتەوە، چونکە یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا بڕیاریداوە بودجەی تەرخانکراو بۆ ستافی مەشق زیاد نەکات.

ئێستا دانوستانەکان لەسەر ئەوەن کە چۆن خواستی زێدان بۆ تیمێکی گەورە لەگەڵ گیرفانی دیاریکراوی یەکێتییەکەدا بگونجێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button