
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی 20 لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێڤانتێ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لێڤانتێ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی بیستەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدریدی بریندار لە كۆتا دوو یارییدا دوو نازناوی لەدەستدا، كاتێک لە سعوودیە لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند، لە جامی شای ئیسپانیاش لە قۆناخی شازدە لەلایەن ئالباسێتێ كرایە دەرەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا لەكۆی 19 یاریی لە 14 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا لێڤانتێ لە كۆی 18 یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پێش كۆتایی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو، براهیم دیاز، ترێنت ئارنۆڵد، ئاندرێ لونین، رۆدریگۆ و رودیگەر رووبەڕووی لێڤانتێ دەبێتەوە.
لێڤانتێ بە بێ ئونای ئێلگێزابال و ماتیاس مۆرینۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس
چوامینی، كاماڤینگا
گولەر، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس
گۆنزالۆ گارسیا
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لێڤانتی
ریان
تۆلیجان، دیلا فوێنتێ، مۆرینۆ، سانچێز
ئالڤارێز، ئاریاگا، مارتینێز، لۆسادا
ئیۆنگ، رۆمێرۆ


