فه‌ره‌نساگرنگترین

ئامارەکانی پاریس لەم وەرزەدا و بەراوردی بە ساڵانی پێشوو

یاریگا-پاریس سان جێرمان بۆ حەوتەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی، ئەمەش بە پێنج هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە.

باڵا دەستی پاریس بەسەر فەڕەنسا بە تەواوی جومگەکانی ئەو خولەوە دیارە و ئەم وەرزەش کۆمەڵێک ژمارە و ئاماری سەرنجراکێشیان تۆمارکرد  بەڵام لێرە بەراورد دەکەین لەنێو توخێل و راهێنەرەکانی پێشووی پاریس

  • تۆماس توخێل خاوەنی بەرزترین رێژەی سەرکەوتن بوو لە مێژووی یانەکەدا بۆ وەرزێک بە ٨١.٨٪. بەرامبەر بە ٧١.١ بۆ لۆران بلانک و یونای ئێمری
  • لەگەڵ توخێل پاریس لە هەر یارییەکدا ٢.٩ گۆڵی تۆمارکردووە ئەمەش بەرزترینە و لەپلەی دووهەم تیمەکەی ئەنشلۆتی و ئیبراهیمۆڤیج دێت بە ریژەی ٢.٣ گۆڵ بۆ هەر یارییەک.
  • پاریس لەم وەرزەدا بۆ هەر یارییەک تەنها ٠.٨ گۆڵی لێ تۆمارکراوە و ١٠ لێدان هەبووە بۆ سەر گۆڵەکەی، لەڕووی بەرگرییەوە ئەم ژمارانە باشترن لە سەردەمی ئەنشلۆتی بەڵام خراپترین لەسەردەمی لۆران بلانک.
  • لەرووی رێژەی پاسەوە، ژمارەکانی توخێل کەمترن بە بەراورد بە لۆران بلانک و یونای ئێمری. لەگەڵ توخێل پاریس لە هەر یارییەکدا ٦١٩ پاسی داوە بەڵام لەگەڵ ئێمری ٦٥٦ پاس بووە و لەگەڵ بلانک ٧٥٩ پاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button