Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ ریال مەدرید سوپەرستارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە گواستنەوەی سوپەرستارێک هاندەرانی سوپرایز دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ناسراوی سکای پۆرتس، یانە شاهانەکە دەیەوێ هەرچی زووە لە گواستنەوەکانی هاوین ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە.
وەرزی رابردوو مەدرید بەبێ نازناو بوون. ئەم وەرزەش دۆخەکە لەوەی رابردوو باشتر نییە بەگوێرەی ئەنجامەکانی جامی سوپەر و جامی شا کە لەدوای یەک لەدەستیان دا بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ و دواتریش ئالڤارۆ ئاربێلوا.

فلۆریان نووسیویەتی کە فلۆرێنتینۆ پێرێز توانا گۆڵکارییەکانی هالاند وەک “رزگارکەر” دەبینێ بۆ ئەو دۆخە خراپەی یانەکەی.

لە کۆتایی زانیاریەکانیدا ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێرشبەرە نەرویجیەکەی ئێستای مانچێستەر سیتی ئامانجی کاروانە وەرزشیەکەی ریال مەدریدە و ئەو یانە ئیسپانیە بە وێستگەی داهاتووی خۆی دەبینێت. ئەوە و هەروەها هاندەرێکی سەرخەتی ئیسپانیاشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button