Loading...
عێراقگرنگترین

یەکەم گۆڵپارێزى پیشەگەر پەیوەندى بە یانەیەکى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق کرد

نەفتى میسان گۆڵپارێزێکى کڕواتى گواستەوە ریزەکانى

Yariga App

یاریگا –

نەفتى میسان گۆڵپارێزێکى کڕواتى گواستەوە و دەبێتە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژووى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق یاریى دەکات.

پێگەى فەرمى یانەى نەفتى میسان گواستنەوەى توتا ئەنتۆنیۆى گۆڵپارێزى کڕواتى بۆ ریزەکانى راگەیاند، ئەمەش دەبێتە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژووى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق یاریى بکات دواى ئەوەى یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق هێنانى گۆڵپارێزى لە دەرەوەى عێڕاق ئازاد کرد.

توتا ئەنتۆنیۆ، تەمەنى 30 ساڵە و باڵاى 190 سانتیمەترە، پێشووتر بۆ یانەکانى فین هاربزى ئێرلەندى، رۆگاسکاى سلۆڤینى، خرفاتسکى دراگۆ فۆلیاتسى کڕواتى، کاریى ئێرلەندى لەگەڵ تڕاکۆى لیتواتى یاریى کردووە.

نەفتى میسان لە خولى ئەستێرەکانى عێڕاق 10 خاڵى هەیە و لە ریزبەندى 16 دێت، یاریى داهاتووش لە یاریگاى خۆى بەرامبەر زاخۆ یاریى دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button