Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026 هەموو پێشبینییەکانی تێپه‌راند؛ ژماره‌كان خه‌یاڵین

500 ملیۆن کەس داوای بلیتی مۆندیالی 2026 دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی جیهان بە فەرمی داخستنی دەرگای پێشکەشکردن بۆ قۆناخی یەکەمی بلیتی جامی جیهانی 2026 راگەیاند، کە لە سێ وڵاتی (ئەمەریکا، کەنەدا، و مەکسیک) بەڕێوەدەچێت. ئامارەکان شۆککەرن و ئاماژە بە گەورەترین خواستی مێژوویی دەکەن.

15 ملیۆن داواکاری لە رۆژێکدا

بەپێی بەیاننامەی فەرمی فیفا، لە ماوەی ئەو 33 رۆژەی کە دەرگای تۆمارکردنی ناو بۆ تیروپشکی هەڕەمەکی کرابووەوە، زیاتر لە 500 ملیۆن داواکاری بۆ کڕینی بلیت تۆمارکراوە.

ئەمەش واتە بە تێکڕا رۆژانە نزیکەی 15 ملیۆن کەس داوای بلیتیان کردووە، کە ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە کۆی گشتی دانیشتوانی زۆربەی وڵاتانی جیهان.

وادەی راگەیاندنی تیروپشك

ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، دەبێت چاوەڕێ بکەن، فیفا ئاشكرایكردووه‌، کە پرۆسەی تیروپشکەکە کە بە شێوەی هەڕەمەکی و ئەلیکترۆنی دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی داهاتوودا ده‌كرێت.

ئەو کەسانەی چانسیان دەبێت و ناوەکانیان دەردەچێت، ئیمەیڵیان پێدەگات بۆ ئەوەی پارەی بلیتەکان بدەن و شوێنەکانیان مسۆگەر بکەن.

مۆندیالی 2026 ؛ گەورەترین لە مێژوودا

جامی جیهانی 2026  بۆ یەکەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، کە ژمارەی یارییەکان بۆ 104 یاری بەرز دەکاتەوە، ئەم فراوانبوونە و بەڕێوەچوونی لە سێ وڵاتی گەورە، هۆکاری سەرەکیی ئەم خواسته‌ زۆره‌یه‌ بۆ بەدەستهێنانی بلیت.

قۆناخەکانی داهاتوو

بۆ ئەوانەی لەم تیروپشکەدا ناوەکانیان دەرناچێت، هێشتا هیوایەک ماوە، فیفا قۆناخی دووەمی فرۆشتنی بلیت بە شێوازی کێ زووتر گەیشت، بۆ ئەوە  لە مانگەکانی داهاتوودا رادەگەیەنێت، کە تێیدا خێرایی گرنگە نەک بەخت، واته‌ هه‌ر كاتێك فیفا ده‌رگای به‌ده‌ستهێنانی بلیتی له‌ سایتی فه‌رمی كرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی مۆندیال ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌ خێرایی بچنه‌ ناو سایته‌كه‌ و له‌ به‌شی تێكتس بلیت به‌ده‌ستبهێین و ئه‌گه‌ر دوابكه‌ن له‌وانه‌یه‌ چانسی به‌ده‌ستهێنانی بلیته‌كانیان نه‌مێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button