Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هۆڵی پرسه‌ بوو؛ چی لە ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید روویدا؟

بۆچی یاریزانەکان وەڵامی ئاربێلۆایان نەدایەوە؟

Yariga App

یاریگا –

دەرچوونی ریاڵ مەدرید لە قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی ئالباسێتی کە یانەیەکی پلە دووە دوای دۆڕانی 3-2 لە شەوی چوارشەممەدا، شۆکێکی قورسی لە نێو یانە شاهانەکەدا دروست کرد، چ لەسەر ئاستی هاندەران بێت یان یاریزانان.

ریاڵ مەدرید له‌گه‌ڵ راهێنەرە نوێیەکەی، ئالڤارۆ ئاربێلۆا، شکستی هێنا لە سڕینەوەی شوێنەوارەکانی دۆڕانی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر رکابەرە مێژووییه‌كه‌ی كه‌ بارسێلۆنایه‌ کە ئەویش بە هەمان ئەنجام  لە سعوودیە له‌ مێرنگی بردبووه‌وه‌،  بەمەش تیپەکە لە ماوەی تەنیا سێ رۆژدا هەلی رکابەریکردنی لەسەر دوو نازناوی ناوخۆیی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس خۆسێ لویس سانشێز لە بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چیرینگیلۆ کەشی ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید دوای یارییەکە لە مەراسیمی ناشتن مردوو دەچوو، له‌هۆڵی پرسه‌ ده‌چوو، بێدەنگییەکی تەواو باڵی کێشابوو بەسەر ژووری جلگۆرینی یانه‌كه‌ كێشابوو، بەبێ ئەوەی هیچ کام لە کاپتنەکان یان ئەستێرەکان هەنگاوێک بێنە پێشەوە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی یان قسەکردن لەگەڵ هاوڕێکانیان.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاربێلۆا ناچار بووە  دەستوەردان بکات و چووەتە ناو ژووری جلگۆڕین بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت.

راهێنەرەکە سوور بووە لەسەر دڵنەوایی دانەوەی یاریزانەکان و داوای لێکردوون بە جددییەتی زیاترەوە کار بکەن و لە قۆناخی داهاتوودا یەکگرتوو بن، جەختیشی کردۆتەوە کە دەرکرانەکە بەر لە هەمووان لە ئەستۆی ئەودایە.

ریاڵ مەدرید هەوڵ دەدات بە خێرایی كۆتایی به‌ ئەنجام خراپه‌كان بهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا و ئێوارەی شەممەی داهاتوو میوانداریی یانەی لیڤانتی دەکات لە یاریگای سانتیاگۆ. ئەم یارییە قبوڵی هیچ هەڵەیەک ناکات، لەپێناو مانەوە لە کێبڕکێی نازناوەکەدا، چونکە ئێستا تیپەکە لە پلەی دووەم دێت بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگ دووره‌

هەروەها یانەی شاهانە ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کاروانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  کاتێک ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو میوانداریی یانەی مۆناکۆ دەکات، لە یارییەکی گرنگدا بۆ بەهێزکردنی چانسی لە یەکلاییکردنەوەی گەیشتنی راستەوخۆ بە قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button