Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید دوای شکستەکەی دوێنێ شەو بڕیاری کۆتاییدا

زانیارییەکان لە ژوورە داخراوەکانەوە دزەیان کرد

Yariga App

یاریگا –

دوای تەنیا 24 کاتژمێر لە دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری نوێ، ئالڤارۆ ئاربێلۆا رووبەڕووی یه‌كه‌م شكست  بووەوە کە رەنگە تەمەنی مانەوەی لە پۆستەکەی زۆر کورت بکاتەوە.

سکەندالێک لە ئەلباسێتی

شەوی چوارشەممە، یانەی ئەلباسێتی کە لە پلە دووی ئیسپانیا یاری دەکات سوپرایزێکی گەورەی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 3-2 ریاڵ مەدریدی لە قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا کردە دەرەوە.

ئەمە بووە دووەم نازناو کە یانەی شاهانە لەم وەرزەدا لەدەستی دەدات، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی سوپەریشدا بە هەمان ئەنجام بە بارسێلۆنا دۆڕابوو.

یەکەم جوڵەی كارگێری ریاڵ مەدرید

هەرچەندە گرێبەستی ئاربێلۆا تاوه‌كو هاوینی 2027 واژۆ کراوە، بەڵام ئەم شکستە مێژووییە هەموو پلانەکانی تێکدا.

بەپێی رادیۆی “كادینا سێری ئیسپانی، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەجێ دەستی بە جوڵە کردووە و متمانەی بە پڕۆژەکەی ئێستا نەماوە.

ڕادیۆکە ئاشکرایکردووە کە یانەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە بژاردەکانی تر کردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا راهێنەرێکی گەورە بهێنێت، و مانەوەی ئاربێلۆا تەنیا تا کۆتایی وەرز بێت.

کڵۆپ، زێدان و مارێسکا لەسەر مێزن

راپۆرتەکان ئاماژە بە چەند ناوێکی گەورە دەکەن کە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ئه‌وانیش یۆرگن کڵۆپ ئەڵمانی و زەینەدین زێدانی فەرەنسی و ئینزۆ مارێسکا ئیتاڵی

هەروەها كارگێری یانەکە چاوەڕێی کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026 دەکات، چونکە پێشبینی دەکرێت دوای پاڵەوانێتییەکە چەندین راهێنەری گەورە ئازاد ببن و ببنە بژاردە بۆ ریاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button