ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری نێیمار ببێت

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، گۆڵکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئەمساڵ ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا و دواجار کارگێری یانە فەڕەنسیەکەش رازی بووە بەرامبەر 175 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە لە دوایین گفتوگۆی نێوان کارگێری بلاوگرانا و شازادەکان، یانە فەڕەنسیەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان ببن، بە مەرجێک 175 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە پێشکەشیان بکەن و ئامادەنین هیچ یاریزانێکی تێکەڵ بەم گرێبەستەکە بکەن، واتە تەنها پارەیان دەوێت و ئەمەش ئەرکی یانە کەتەلۆنیەکەی بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە قورس دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە سەرەرای ئەوەی کە نیمۆ فشاری بۆ کارگێری یانەکەی هێناوە بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدەن بگەڕێتەوە بارسا، بەڵام ئەستەمە ئەم هاوینەش بگەڕێتەوە لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button