
یاریگا –
تادێت کاردانەوەکانی دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید زیاتر دەبن.
شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاڵۆنسۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر دۆرانی یانەکە بەرامبەر بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
لە نوێترین کاردانەوەدا، حەبیب نورمحەمەدۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی ئاگرین لەبارەی دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ بڵاودەکاتەوە.
ئەگەر بێیتە نێو هۆڵی زۆرانبازییەوە یاخود یاریگا، گرنگ نییە کەوا جەنگاوەری یاخود یاریزانی تۆپی پێ، راهێنەر خاوەن دەسەڵاتە. بەڵام ئەگەر کەشی نێو تیپەکەت رێگە نەدات هەمووان شوێن رێنماییەکانت بکەون، ئەوا بێگومان لەسەر رێگایەکی دروست نیت.
پێموایە ئاڵۆنسۆ یەکێکە لە باشترین سێ راهێنەرە مۆدێرنەکانی تۆپی پێ، ئەگەر تیپێک لەگەڵ ئەودا نەگونجێت، پێویستە یاریزانەکان بگۆڕیت، نەک راهێنەر
بڕوام وایە هیچ راهێنەرێک ناتوانێت راهێنەرایەتی پێکهاتەیەکی وەکو ریال مەدرید بکات. پێویستە یاریزانە تێکدەرەکان لەکۆڵ خۆت بکەیتەوە.

هیچ شتێک وەک وەفاداری نییە، ساڵێک لەمەوبەر لێی دەپاڕانەوە، ئێستاش لەبەر چەند منداڵێکی بەناز دەریدەکەن.
چابی، تۆ باشترینیت.



