Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی راگەیاند

گەڕایەوە بارسا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستی جواو كانسێلۆ یاریزانی پۆرتوگالی راگەیاند.

جواو كانسێلۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

كانسێلۆ لە هاوینی 2023 بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا گەڕانەوەی جواو كانسێلۆی بۆ یانەكەیان راگەیاند.

جواو كانسێلۆ بەخواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات و یانەكە بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بە خواستن چوار ملیۆن یۆرۆ بە هیلال دەدات.

كانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button