
یاریگا –
شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاڵۆنسۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر دۆرانی یانەکە بەرامبەر بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
راهێنەرە باسکییەکە کەمێک پێش ئێستا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە جێهێشتنی یانە شاهانەکە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
ئەم قۆناخە پیشەگەرییە کۆتاییهات، بەو جۆرە بەڕێوەنەچوو کە ئێمە حەزماندەکرد، بوون بە راهێنەری ریال مەدرید شەڕەف و بەرپرسیارێتییەکی گەورە بوو.
سوپاسی یانە و یاریزانەکان دەکەم، لە سەرووی هەموویانەوە سوپاسی هاندەرانی مەدرید دەکەم لەپای متمانە و پشتگیرییان.
بەوپەڕی رێز، سوپاسگوزاری و شانازییەوە دەڕۆم چونکە هەموو هەوڵێکی خۆم دا.
ئاڵۆنسۆ هاوینی رابردوو لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد بەڵام تەنها دوای نیو وەرز لە پۆستەکەی دووخرایەوە.
ئاڵۆنسۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 34 یاریدا سەرپەرشتی ریال مەدریدی کرد، لە 24 یاریدا براوە بوو، 4 یاری یەکسان بوو و 6 یاریشی دۆڕاند.



