Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خەونی قرشە سپییەکە؛ پلانی فلۆرینتینۆ پێرێز بۆ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید

لە هاوینی داهاتوو ئامانجی یانەکەیە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆی لە راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند، ئەمەش دوای تێپەڕینی کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر دۆڕاندنی کلاسیکۆ بە ئەنجامی 3-2 لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

هەر دوای دوورخستنەوەی راهێنەرە باسکییەکە، یانەکە بە فەرمی ئاڵڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری کاستیای وەک راهێنەری تیپی یەکەم دەستنیشانکرد.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە ئاماژە بەوە دەکەن فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، پلان بۆ چارەسەرێکی ریشەیی دادەنێت و ئاربێلوا بەشێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی پێسپێردراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ، یۆرگن کڵۆپ بەهێزترین پاڵێوراوە و بەرپرسانی یانەکە زۆر سەرسامی کارەکانی ئەو راهێنەرەن و بەهەر نرخێک بێت دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە قرشە سپییەکە خەون بەوەوە دەبینێت راهێنەرە 58 ساڵانییەکە بکاتە راهێنەری یانەکە و هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەدوای وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرپووڵ، ئەرکی بەڕێوبەری تۆپی پێی کۆمپانیای رێد بۆڵی گرتەدەست و تائێستا لە پۆستەکەی بەردەوامە.

یۆرگن کڵۆپ

هەروەها، ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری پێشووی چێڵسی، یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی لەسەر مێزی گفتووگۆی بەرپرسانی یانە شاهانەکەیە. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە،  لە ئەگەری سەرنەگرتنی گرێبەستی کڵۆپ، لۆس بلانکۆس هەوڵ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەدات.

ئێنزۆ مارێسکا

بابەتی زیاتر

Back to top button