Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

یەكەم لێدوانی بارسێلۆنا دوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ

دێكۆ باس لە رۆیشتنی ئاڵۆنسۆ دەكات

Yariga App

یاریگا –

یەكەم لێدوانی بارسێلۆنا دوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی ریال مەدرید.

شەوی رابردوو بە بڕیارێكی لەناكاو ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، بە رێككەوتنی نێوان هەردوولا گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ هەڵدەوەشێنرێتەوە و راستەوخۆ ئالڤارۆ ئاربێلوا لە جێگای دەستنیشانكرا.

شەوی یەكشەممە لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕووبوونەوە و بارسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە و هۆكاری دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بوو.

رۆژی چوارشەممە ئالڤارۆ ئاربێلوا یەكەم یاریی خۆی وەكو راهێنەری ریال مەدرید بەرامبەر ئالباسێتێ لە جامی شای ئیسپانیا دەكات.

دەربارەی وازهێنانی چابی ئاڵۆنسۆ دێكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا گوتی;

شتەكە سەرسامی كردم، چونكە تەنیا ماوەیەكی كورت لەوێ كاریكرد.

نازانم ئالڤارۆ ئاربێلوا راهێنەرێكی باشە یاخود نا.

بارسێلۆنا لە لالیگای ئیسپانیا بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button