
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوورخرایەوە.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا بڕیاریانداوە گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ هەڵبوەشێننەوە و چیرۆکی چابی و ریال مەدرید کۆتایی هات.
Comunicado Oficial: Xabi Alonso.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 12, 2026
ئاڵۆنسۆ هاوینی رابردوو ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی جێهێشت و پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی وەرگرت، بەڵام تەنیا دوای نیو وەرز لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئاڵۆنسۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 34 یاریی سەرپەرشتی ریال مەدریدی کرد، 24 یاریی بردەوە، 4 یاریی یەکسانبوو و 6 یاریی دۆڕاند.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەوە و 2-3 یارییەکەی دۆڕاند و شکستی ئەو یارییە وایکرد ئاڵۆنسۆ پۆستەکەی لەدەستبدات.
هاوکات ریال مەدرید رایگەیاندووە، ئالڤارۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەستنیشانکراوە و شوێنی ئاڵۆنسۆ دەگرێتەوە.



