Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی ڤینیسیۆس ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی ئاشكرادەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی بارسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

رافینیا دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسكی گۆڵەكانی بارسێلۆنایان كرد و ڤینیسیۆس جونیۆر و گۆنزالۆ گارسیاش گۆڵەكانی ریال مەدریدیان كرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر ئاستێكی بەرز و نایابی پێشكەشكرد و لە خولەكی 82 لەلایەن چابی ئاڵۆنسۆوە گۆڕانكاری پێكرا.

لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

ڤینیسیۆس تاوەكو خولەكی 82 یارییەكی زۆر باشیكرد، كاریگەرییەكی بەرچاوی هەبوو، بەڵام بەهۆی ئازاری ماسولكەكانیەوە داوای گۆڕانكاریكرد، یاریزانێكی زۆر كاریگەر بوو بۆ تیمی بەرامبەر هەڕەشەیەكی گەورە بوو.

جامی سوەری ئیسپانیا ركابەرییەكی چوار رۆژییە لە ناوەڕاستی وەرزدا و یاریزانەكانیش ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد.

كیلیان ئێمباپێ ئامادەنەبوو بۆ ئەوەی بەسەرەكی بەشداری یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بكات.

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا ژمارەی نازناوەكانی بۆ 16 نازناو بەرزكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button