یاریگا

حەوت تووشبووی کۆرۆنا هەبووە لە یانەی بارسا

یاریگا- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کە حەوت کەس لە یانەی بارسێلۆنا دووچاری کۆرۆنا بوونە پێش دەستپێکردنەوەی ڕاهێنانەکان.

بە گوێرەی ڕادیۆی “ڕاک1” کە هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە، پێنج یاریزان و دوو کەسی دەستەی ڕاهێنەرایەتی یانەکە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوونە، بەڵام پێش گەڕانەوەی یانەکانی ئیسپانیا بۆ ڕاهێنانەکانیان، چاک بوونەتەوە.

لای خۆشیانەوە بارسا ڕەتی کردەوە ئەوان حاڵەتی توشبوونی یاریزانەکانیان شاردبێتەوە، وەک لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویان کردۆتەوە کە ئەو کارە لە چوارچێوەی تایبەتمەندێتی و بەرپرسیارێتی ڕابیتەی خولی ئیسپانییە.

وا بڕیارە 11ی ئە مانگە لالیگا دەست پێ بکاتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەفتەی 27یدا یارییەکان وەستێنران. لە ئێستادا بارسا پێشەنگە بە جیاوازی دوو خاڵ لە ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button