زانیاری نوێ؛ ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ
هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دەستپێكردووە

یاریگا –
یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كۆنۆر گالاگێر ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەستپێكردووە.
گالاگێر لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد.
گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵانەكە لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هاوینی 2029 بەسەردەچێت.
EXCLUSIVE: Conor Gallagher targeted for Premier League return 18 months after Chelsea exithttps://t.co/tszlZ9s4Hm
— talkSPORT (@talkSPORT) January 10, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆک سپۆرت، ئاستۆن ڤیلا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كۆنۆر گالاگێر دەستپێكردووە.
یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت گالاگێر بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.
ئونای ئێمری راهێنەری ئاستۆن ڤیلا خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیووە و لەوكاتەوەی لە چێڵسی بووە ئارەزووی گواستنەوەی كردووە.
كۆنۆر گالاگێر بو چڕی هەوڵدەدات بەشداری یارییەكان بكات تاوەكو بتوانێت جێگای خۆی لە پێكهاتەی تۆماس تۆخێل بۆ مۆندیالی داهاتوو بكاتەوە.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە گالاگێر داوای 35 ملیۆن پاوەند دەكات.
یاریزانە ئینگلیزیەكە لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید 77 یاریی كردووە و توانیویەتی حەفت گۆڵ بكات و هەمان ژمارەی گۆڵیش درووست بكات.




