Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەكی بۆ فرۆشتن داناوە

بەهای یاریزانەكەی دیارییكردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەكەی ببێت.

رودیگەر لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

گرێبەستەكەی رودیگەر لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، ریال مەدرید نایەوێت بە خۆڕایی یاریزانەكە لەدەستبدات و دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا پێش كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بیفرۆشێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی فیچاخێس، ریال مەدرید نایەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەستی گەورە واژۆ بكات، بەڵام دەیەوێت بڕیارەكانی وەرزی داهاتوو ئێستا جێبەجێ بكات.

رودیگەر نزیكە لەوەی گرێبەستەكەی كۆتایی بێت و ریال مەدرید ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بۆ گواستنەوەی پێشكەش دەكرێت.

یانەكانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان بە وردی چاودێری بارودۆخی رودیگەر دەكەن و ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی دەربڕیوە، بەڵام بژاردەی بەهێز یانەكانی سعوودیەیە.

ریال مەدرید ئامادەیە بە بەهای 10ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئانتۆنیۆ رودیگەر ببێت.

رودیگەر لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانە یەک لە دوای یەكەكانەوە دەیناڵاند و تەنیا بەشداری نۆ یاریی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button