Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تۆماس فرانک تووشی رووداوێکی شەرمەزارکەر دەبێت

Yariga App

یاریگا – 


شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی
21ـی پریمەرلیگ، یانەی تۆتنهام بووە میوانی بۆرنمس و خاوەن بە ئەنجامی 32 یارییەکەی بردەوە.

بەر لە دەستپێکی یارییەکە، تۆماس فرانک، راهێنەری تۆتنهام، تووشی رووداوێکی شەرمەزارکەر هات، کاتێک کوپێک بۆ خواردنەوە بەکاردەهێنێت کە لۆگۆی ئارسیناڵی لەسەرە.

راهێنەرە دانیمارکییەکە هەر زوو روونکردوەیەکی دا و رایگەیاند کە سەرنجی ئەوەی نەداوە کوپەکە لۆگۆی ئارسیناڵی لەسەرە، و  ئارسیناڵ کوپەکەی لە یاریگای یانەی بۆرنمس لێ بەجێماوە کە هەفتەی رابردوو بەرامبەر یەکتر یارییان کرد و گەنەرز 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە.

بەدڵنیاییەوە سەرنجی ئەوەم نەدا، بێگومان کەسێکی گەمژەم ئەگەر کوپێک ببینم لۆگۆی یانەیەکی دیکەی لەسەرەو هەڵیگرم، پێش هەموو یارییەک ئیسپرۆسۆیەک دەخۆمەوە، کوپەکە لەوێ بوو، جێی نیگەرانییە کە قسە لەسەر بابەتێکی وا دەکەین.

 

تۆماس فرانک بە کوپێکەوە کە لۆگۆی ئارسیناڵی لەسەرە

 

تۆتنهام و ئارسیناڵ رکابەرییەکی مێژوویی و دێرینیان لەنێواندایە، بۆیە ئەم رووداوە بووەتە جێی نیگەرانی هاندەرانی سپێرز و هەر زوو وێنەکە گشت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی. 

رووداوەکە لە شەوێکی خراپدا بەسەر راهێنەرەکە 52 ساڵانییەکەدا هات، چونکە تۆتنهام لە یارییەکەدا دووچاری شکست هات، بەو شکستەش دابەزییە پلەی 14ـی ریزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button