Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00بە كاتی هەولێر ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جەدە لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

وەرزی رابردوو لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانە رووبەرووبوونەوە و یارییەكە بە بردنەوەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 5-3 كۆتاییهات.

لە یاریی چوونی ئەم وەرزەی لالیگا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

لەم وەرزەی لالیگادا ریال مەدرید بە 45 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و ئاتلێتیكۆش بە 38 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 241 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 123 یاریی ریال مەدرید بردوویەتییەوە، 60 یاریی ئاتلێتیكۆ و 58 یاریی یەكسان بوون.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ به 22 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدریدە.

لە كۆتا رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە قۆناخی یەكەمی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی 5-2 یارییەكەی لە ریال مەدرید بردەوە.

ئاتلێتیكۆ لە كۆتا پێنج یارییدا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.

ریال مەدرید وەرزی رابردوو لە قۆناخی پێش كۆتایی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ كیلیان ئێمباپێ و ئیدێر میلیتاو بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید یاریی دەكات.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ لینگلێت و نیكۆلاس گۆنزالێز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، هاوسن، رودیگەر، كارێراس

كاماڤینگا، چوامینی، بێڵینگهام

رۆدریگۆ، گارسیا، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاک

یۆرێنتی، خیمینێز، پۆبیڵ، هانكۆ

سیمۆنی، كۆكی، باینا، گالاگێر

ئالڤارێز، سۆرلۆت

بابەتی زیاتر

Back to top button