
یاریگا –
دواى هەشت سال و جاریکى دیکە مووسل و هەولێر رووبەڕووى یەکتر دەبنەوە، سەرهەنگ موحسینیش دەڵێت هیچ رێگایەک نیە تەنها سەرکەوتن نەبیت.
لە گەڕى 11ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، هەولێر لە یاریگاى دهۆک کاتژمێر 5:30ـى ئێوارە رووبەڕووى مووسڵ دەبێتەوە، دوایین یارى نێوان هەردوو یانە لە خول دەگەڕێتەوە بۆ 11 – 8 – 2018 کاتێک لە خولى نایابى عێڕاق لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى 2 – 2 یەکسان بوون، وەرزى ڕابردووش لە جامى عێڕاق لە یاریگاى ئاکرێ مووسڵ بە لێدانى یەکلاکەرەوە هەولێرى لە پالەوانیتیەکە دوورخستەوە.
سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزى هەولێر دەربارەى ئامادەکاریان بۆ یارییەکە گووتى:
ئامادەکارى باش کراوە بۆ ئەم یارییەش وەکو یارییەکانى پێشووتر، سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن بۆ پاراستنى پێشەنگى خول، پێویستە قەرەبووى یارییەکەى پێشوو بگەینەوە کە بەرامبەر جەوییە یەکسان بووین، لەو سێ یارییەى یەکسان بووینە ئەم وەرزە لە سەرجەم یارییەکان ئێمە بە ئاست باشتر دەرکەوتووین.
کوڕانى قەڵا و منارە بەبێ شکست و بە 24 خاڵ لە پێشەنگى خولەکە دێن، گەڕى داهاتووش لە کلاسیکۆى کوردستان میواندارى دهۆک دەکات، مووسڵ 12 خاڵى هەیە و لە ریزبەندى 15ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت، گەڕى داهاتوو لە بەغدا رووبەڕووى شوڕتە دەبێتەوە.



