
یاریگا –
لە ئەڵمانیاوە هەواڵە ناخۆشەکە بە ریال مەدرید و پاریس راگەیەندرا سەبارەت بە دایۆت ئۆپامیکانۆی یاریزانی بایرن میونشن.
بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە کە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، لەگەڵ باڤارییەکان یەکێکە لە درێژترین چیرۆکاکانی پەیوەست بە گرێبەست لە بوندسلیگا کە ماوەیەکی زۆری خایان و هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینی. چونکە زانیارییەکان باسیان لە داخوازیی ئۆپامیکانۆ دەکرد بۆ زیادکردنی مووچەکەی وەک مەرجی مانەوە لە ئالیانز ئارینا.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بایرن گەیشتووەتە رێککەوتنی لەسەر خاڵە سەرەکییەکان، ماوەی نوێکردنەوەکە و هەروەها مووچەکەشی.
لە کۆتا بەشی زانیارییەکەیدا رۆمانۆ نووسیویەتی ئەوەی ئێستا ماوەتەوە یەکلایی بکەنەوە لەنێوانیاندا، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لە داهاتوودا و کەی بۆ فرۆشتنی بە یانەکانی دیکە بەردەستبێت.
🚨❤️🤍 FC Bayern have reached verbal agreement on structure, length of new deal and salary with Dayot Upamecano.
The final key point discussed is a future release clause and when to make it available for other clubs.
🎥➕ https://t.co/HC7rt2a3qb pic.twitter.com/c9fYETYQ7z
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 7, 2026



