
یاریگا –
لێنارت کارڵ، ئەستێرەی لاوی بایرن میونشن بەهۆی لێدوانەکەی لەبارەی ریال مەدرید داوای لێبوردن دەکات.
یەکشەممەی رابردوو 7ـی کانونی دووەمی 2026 لێنارت کارڵ لە لێدوانێک ئاشکرایکرد خەون بەوە دەبینێت لە داهاتوودا یاریی بۆ بایرن میونشن بکات.
بایرن میونشن یانەیەکی مەزنە و یاریکردن بۆ خەونە، بەڵام حەزدەکەم لە داهاتوودا درێسی ریال مەدرید بپۆشم.
کارڵ بەهۆی ئەو لێدوانە کەوتە بەر شاڵاوی تووڕەیی هاندەرانی بایرن میونشن و رەخنەی زۆری لێگیرا.
ماڵپەڕی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لێنارت کارڵ بەهۆی ئەو لێدوانانە بەفەرمی داوای لێبوردنی لە بایرن میونشن کردووە،
کریستۆف فرویند، بەڕێوبەری وەرزشیی بایرن میونشن روونیکردووەتەوە، لێنارت رۆژێک دوای ئەو لێدوانانە چووەتە لاوی و داوای لێبوردنی لێی کردووە و هیچ ناکۆکییەک لەنێوانیاندا نییە.
رۆژی دواتر داوای لێبووردنی لێ کردین و قسەمان لەسەر بابەتەکە کرد، گوتی کە قسەکەی بەو مەبەستە نەبووە و لە بایرن زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکات.
هاوکات ماکس ئیبرەل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن ئاشکرایکردووە، لێنارت کارڵ پەشیمانە لە لێدوانەکەی و داوای لێبوردنی کردووە.
رۆژی دواتر بۆ بینیمان هات و گوتی هەستدەکەم شتێکی خراپم گوتووە کە دەکرێ بەهەڵە لێکبدرێتەوە لای ئێمە بابەتەکە داخراوە و هەرگیز کێشە نەبووە.
لوتەر ماتیۆس بەرگری لە یاریزانە لاوەکە دەکات.
لوتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانی بەرگری لە لێنارت کارڵ دەکات و بڕوای وایە هیچ شتێکی هەڵەی نەوتووە، ئەویش سەردەمێک خەونی بە بۆشینی درێسی ریال مەدرید بینیووە.
شتێکی باشە کاتێک یاریزانێک هێندە متمانەی بەخۆیەتی، بەڵام ئەگەر دەیەوێت درێسی ریال مەدرید بپۆشێت پێویستە سەرەتا لەگەڵ بایرن میونشن کاری سەرسوڕهێنەر بکات، هیچ شتێکی هەڵەی نەگوتووە.
منیش حەزمدەکرد یاریی بۆ ریال مەدرید بکەم، کاتێک لە 1990 باڵۆن دۆرم بردەوە، ریال مەدرید پەیوەندی پێوەکردم و لەگەڵیان گەیشتمە رێککەوتن، بەڵام گرێبەستم لەگەڵ ئینتەر میلان هەبوو، رێگەیان نەدا خەونەکەم بەدیبهێنم و پەیوەندی بە ریال مەدرید بکەم.
لێنارت کارڵ درێسی شاهانەی پۆشیووە
لێنارت کارڵ لە تەمەنی 10 ساڵی لە ریال مەدرید تاقیکردنەوەی کردووە، تەنانەت دوو قۆناخی تاقیکردنەوەکانی بە سەرکەوتوویی بڕیووە، بەڵام بۆی رێکنەکەوتووە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەکە واژۆ بکات.



