Loading...
ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

نهێنی پشت هەڵسانەوەی ئەرجەنتین دوای شکستەکەی سعوودیە لە مۆندیالی 2022

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەو رووداوانە دەگێڕێتەوە کە لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2022 تووشی هاتن کاتێک لە یەکەمین یاریی خۆیاندا لە قۆناخی کۆمەڵەکان 2-1 بە هەڵبژاردەی سعوودیە دۆڕان و تانگۆ بێهێواییەکی زۆری لەنێو هاندەر و هەوادارانیدا دروستکرد بەوەی بتوانن جامەکە ببەنەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنێکیدا، کە بەشێکی گێڕانەوەی دیوە شاراوەکانی پشت ئەو شکستە بوو کە دواتر بووە پاڵنەر بۆ بردنەوەی مۆندیالەکە، ئەفسانە مێژووییەکەی ئەرجەنتین وتی

دوای یارییەکەی سعوودیە رۆژێک پشوومان پێدرا. کەس لە یاریزانەکان لە شوێنی راهێنانەکان نەمانەوە، بەڵکوو هەموویان لەگەڵ خانەوادەکانیان گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. تەنها من و دی پاوڵ ماینەوە. وردە وردە دەستمانکرد بە قسەکردن کە ئەوە چی بوو ڕوویدا، یارییەکە بۆچی وایلێهات، بۆچی دوای 36-37 یاریی کەچی لەو یارییە دۆڕاین لەکاتێکدا هەر لە گێمی یەکەم دەرفەتمان هەبوو 3-0 پێشبکەوین کەچی بە دۆڕاندن کۆتایی هات.

لە درێژەی قسەکانیدا لیۆ باس لە دۆزینەوەی پاڵنەر دەکات لە کاتە سەختەکاندا بۆ هەڵسانەوە و وتی

هەر لەو گفتوگۆوە لایەنی بەهێزییمان دۆزیەوە. ئەوەبوو باوەڕمان بەخۆمان هێنا کە بیر بخەینەلای شتە ئەرێنیە شاراوەکانی نێو شکستەکە. ئەوەبوو شەوەکەی لە گروپ چاتەوە نامەم نارد و ئەوانی دیکەش هاتن. ئەوە ورەی بەرزکردینەوە. دواتر بردنەوە لە مەکسیک بۆ هەرهەموومان مایەی هێوربوونەوە بوو.

مێسی و هاوتیمەکانی بەجۆرێک پەرۆشبوون، تا فیناڵ نەوەستان و لەوێش توانیان بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە فەڕەنسا ببەنەوە و ئەستێرەی سێیەم بخەنەسەر درێسەکانیان کە ماوەی 36 ساڵ بوو جامەکەیان  لێ دووربوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button