Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

تێن هاخ گەڕێندرایەوە بۆ یانەکەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیدەکاتەوە و بە ئەزموونێکی جیاوازترەوە گەڕایەوە بۆ ئەو یانەیەی وەک یاریزان زۆترین یاریی بۆ کردبوو.

تێن هاخی هۆڵەندی بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1989 وەک یاریزانی پیشەگەر لە ریزەکانی تڤێنتی وڵاتەکەی دەرکەوت. لە ماوەی یاریکردنیشی کە تا ساڵی 2002ی خایاند زۆرترین یاریی هەر بۆ ئەو یانەیە بوو کە لە دوو ماوەی جیاوازدا 8 ساڵ درێسەکەی پۆشیبوون.

ناوبراو کە زیاتر لە بواری راهێنەرایەتی، بەتایبەتیش لەگەڵ ئایاکس2018-2022 ناسرا، لە پۆستێکی نوێدا وەک بەڕێوەبەری هونەری تڤێنتی دەستبەکاربوو.


ئەم وێستگە نوێیەی تێن هاخ دوای دوو قۆناخی شکستی راهێنەرایەتی ناوبراو دێت لەگەڵ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و بایەر لیڤەرکوزن کە ئەمەی دواتریان تەنها دوای دوو یاریی لە بەشداریکردنی لە خولی ئەڵمانی دوورخرایەوە.

فەرمی؛ تێن هاخ لە راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن دوورخرایەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button