
یاریگا –
ئێنزۆ مارێسکا پەیامێکی لە ئینستاگرام سەبارەت بە رۆیشتنی لە چێڵسی بڵاوکردەوە.
مارێسکا لە یەکەم رۆژی ساڵی 2026 بەشێوەیەکی لەناکاو وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی هێنا و بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەم جیهانە بەشێوەیەکی باشتر لەوەی دۆزیوتەتەوە بەجێبهێڵە.
گەشتەکەم لەگەڵ چێڵسی بە قۆناغی سەرەتای کۆنفرانسلیگ دەستیپێکرد، ئێستا کە دەزانم یانەکە لە شوێنی شیاوی خۆیەتی، بەوپەڕی ئاسوودەییەوە یانەیەکی پڕ شکۆی وەک چێڵسی بەجێدەهێڵم.
دەمەوێت سوپاسی هاندەران بکەم کە بەدرێژایی 18 مانگی رابردوو پشتیوانیان کردین، ئەو پشتیوانییە لە سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ، بردنەوەی کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکان زۆر گرنگ بوو.
ئەو سەرکەوتنانە هەمیشە لە دڵمدا دەمێننەوە
سوپاسی هەموو ئەو یاریزانانە دەکەم کە لەم گەشتە جوانەدا لەگەڵم دابوون
هیوای سەرکەوتن لەم وەرزە و داهاتوو بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم کە لەگەڵم دابوونبەناوی خۆم و خانەوادەکەمەوە، سوپاس چێڵسی.
View this post on Instagram



