Loading...
ئیسپانیائینگلتەرا

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەدەن

کێبڕکێی نێوان زلهێزەکان…

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد خواستی بۆ گواستنەوەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری راستی ریال مەدرید دەربڕیوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ڤیچاخێس، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گرێبەستێکی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ترێنت ئارنۆڵد پێشکەش بکات، پێشنیارێک کە دەکرێت یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەی یاریزانان بێت لە نێوان یانەکانی پرێمەرلیگ.

جگە لە مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ و مانچێستەر سیتی بە وردی چاودێری دۆخی بەرگریکارەکە دەکەن و ئامادەن هەنگاوێکی جددی بنێن. ئامادەبوونی ئەم سێ یانە ئینگلیزییە لە یەک کاتدا ئەوە دەردەخات کە ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد سەرەڕای رکابەرییەکی توند لە پێکهاتەی ریال مەدرید، بەڵام هێشتا یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکان بۆ ئەو یانانەی بەدوای بەهێز کردنی هێڵی بەرگری راستدا دەگەڕێن.

ئارنۆڵد بە توانای یاریسازی لە پشتەوە و پاسە وردەکانی و بەشداریکردنی کاریگەر لە هێڵی هێرشبەریدا ناسراوە. بڕیاری کۆتایی لەم حاڵەتەدا بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە هەڵوێستی ریال مەدرید سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە و مەرجەکانی گرێبەستەکەی و داواکاری دارایی لایەنەکان. هەروەها کێبڕکێی نێوان نیوکاسڵ و مانچێستەر سیتی دەتوانێت ئۆفەرەکە زیاد بکات و دانوستانەکان ئاڵۆز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button