Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لیستی یاریزانەكانی ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ بڵاوكرایەوە

ئەستێرەیەک دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە رۆژی هەشتی ئەم مانگە ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا لە جەدەی سعوودییە لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

لە لیستەكەدا كیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێكانەوە دوورخراوەتەوە و بەشداری یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید ناكات.

لیستی یاریزانانی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا، لونین، گۆنزالێز

بەرگریكار:  كارڤاخال، ئالابا، ئارنۆڵد، ئاسێنسیۆ، كارێراس، فران گارسیا، مێندی، رودیگەر، هاوسن، خێمینێز.

ناوەڕاستكار: بێڵینگهام، كاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، سێبایۆس، تیاگۆ.

هێرشبەر: ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ، ماستانتونۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button