
یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی شوێنگرەوەی ئێنزۆ مارێسكا، راهێنەری پێشووی یانەكەی دەستنیشانكرد.
چێڵسی هەینی رابردوو ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری ئیتاڵی لە پۆتستەکەی دوورخستەوە، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە لە 92 یاریی سەرپەرشتی بلوزی کردبوو، 55 بردنەوە، 16 یەکسانبوون و 21 دۆڕانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەبوو.
Chelsea Football Club is delighted to announce the appointment of Liam Rosenior as head coach of the men’s team.
Welcome to Chelsea, Liam! 🔵
— Chelsea FC (@ChelseaFC) January 6, 2026
هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لیام رۆسینیۆر وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
رۆسینیۆر بە گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاوەكو 2032 پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەكات.
رۆسینیۆر دوای وازهێنانی لە یاریکردن راستەوخۆ لە بڕایتن بووەتە راهێنەری تیپی ژێر 23 ساڵان.
ساڵێک دواتر لە یانەی دێربی کاونتی بووەتە راهێنەری تاکە کەسی، لە 2021 لە هەمان یانە بووەتە یاریدەدەری راهێنەر.
لە 2022 تاوەکو 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی هۆڵ سیتی لەئەستۆ گرتووە، لە 78 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، 27 یاریی بردووەتەوە و 28 یاریی یەکسانبووە و 23 یاریی دۆڕاندووە. تیپەکەی 101 گۆڵی کردووە و 93 گۆڵیان لێکراوە.
لە هاوینی 2024 بووە راهێنەری ستراسبۆرگی فەڕەنسی، تاوەکو ئێستا لە 63 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە و 32 یاریی بردووەتەوە، 14 یاریی یەکسانبووە و 17 یاریی دۆڕاندووە.
ستراسبۆرگی لەم وەرزەی لیگ وەن لە 17 یاریی 7 یاریی بردووەتەوە و 7 یاریی دۆڕاوە و 3 یاریی یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.



