Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤاندۆڤسكی بڕیاریی كۆتایی دەربارەی داهاتووی دەدات

هیلال گرنگی بە گواستنەوەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت ئەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا تەواو بكات.

یانەی هیلالی سعوودی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەكەی بارسێلۆنا دەدات و دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا بیگوازێتەوە یانەكەی.

لیڤاندۆڤسكی دەرگای گواستنەوەی بە رووی هیلالدا داخست و نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

هێرشبەره 37 ساڵانەكە لەم وەرزەدا 19 یاریی كردووە و توانیویەتی نۆ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button