
یاریگا – ر
ۆبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی، دوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ كارگێری مانچێستەر یونایتد لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بە دەستکەوتێکی دارایی گەورەوە کۆتایی بە چیرۆکەکەی هێنا.
20 ملیۆن پاوەند بۆ 14 مانگ
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سهنی بەریتانی، ئامۆریمی تەمەن 40 ساڵ، لەو کاتەوەی لە نۆڤەمبەری 2024 گرێبەستی سێ ساڵەی واژۆ کردووە، بڕی 7.5 ملیۆن پاوەندی وەک مووچە وەرگرتووە.
جگە لەوەش، چاوەڕوان دەکرێت بڕی نزیکەی 12 ملیۆن پاوەند وەک قەرەبووی دەرکردن وەربگرێت، واتە بە کۆی گشتی، ئەم راهێنەرە نزیکەی 20 ملیۆن پاوەندی دەستکەوتووە لە بەرامبەر تەنیا 14مانگ کارکردن لە ئۆڵدترافۆرد.
تێچووی گشتی؛ 30 ملیۆن پاوەند زیانی سێر جیم راتکلیف
خەرجییەکان تەنیا ئەوەندە نین؛ سێر جیم ڕاتکلیف کاتی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئامۆریم لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن، بڕی 9.25 ملیۆن پاوەندی دابوو.
کەواتە کۆی گشتی تێچووی ئەم راهێنەرە (هێنان، مووچە و دەرکردن) لەسەر مانچێستەر یونایتد نزیکەی 30 ملیۆن پاوەند کەوتووە، جگە لەو پارەیەی دەبێت بدرێت بە 6 یاریدەدەرەکەی کە ئەوانیش دەرکراون.
بە پێکەنینەوە بینراوە
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، چەند کاتژمێرێک دوای دەرکردنی، ئامۆریم و هاوسەرەکەی (ماریا جواو) لە ناوچەی چێشایەر بینراون کە پێکەوە پیاسە دەکەن و پێدەکەنین.
رۆژنامهكه ئهوهشی نووسیوه، ئامۆریم زۆر دڵخۆش دیار بوو، ئەمەش ئاساییە بۆ هەر کەسێک کە ملیۆنان پاوەند وەربگرێت بەرامبەر وازهێنان لە کارەکەی.
ناکۆکییەکان
دەرکردنەکە دوای ئەوە هات کە ئامۆریم هۆشداری دابووە كارگێری یانەکە و گوتبووی، “یان پشتیوانیم بکەن، یان دەرم بکەن”. ئەم خەرجییە زەبەلاحەش لە کاتێکدایە کە سێر جیم راتکلیف پێشتر هۆشداری دابوو کە یانەکە مەترسی ئیفلاسی لەسەرە ئەگەر خەرجییەکان کەم نەکرێنەوە.



