Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر دۆخی ئێمپاپێ پێش دەستپێکردنی جامی سووپەری ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید گوێنا بۆ دوایین زانیارییەکان لەسەر دۆخی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان هەڵخستووە بۆ بەشداریکردنی لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.

مەدرید پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سعوودیە رووبەڕووی ئاتلێتکۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆکاری جیاواز ئامادەنەبوونی چەند ئەستێرەیەکی نیگەرانیی لای هاندەران و چابی ئاڵۆنسۆش دورسکردووە کە یارییەکە تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ چارەنووسی راهێنەرە ئیسپانییەکە. براهیم دیاز بەهۆی بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ مەغریبە، ئێدێر میلیتاویش پێکانێکی درێژخایەنی هەیە. لەوانەش کاریگەرتر دۆخی ئێمباپێیە کە بەهۆی فشاری زۆرەوە لە ماوەی رابردوودا لە یارییەکی گرنگی وەک مانچێستەر سیتی دابڕا و دواتر گەڕایەوە بۆ هاوتاکردنی ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی ساڵێکدا کە 59 گۆڵ بوو، توانیشی پێی بگات. بەڵام دیسان لە یەکەم یاریی ئەم ساڵی نوێدا بەرامبەر ریال بێتیس بەشداریی نەکرد کە تێیدا یانەکەی 5-1 براوەبوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە مێلچۆر رویزی رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێستا هەست بە باشیی دەکات ئەگەرچی هێشتا بەتەنها راهێنانەکانی کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە خودی سوپەرستارە فەڕەنسیەکە دەیەوێ لەگەڵ هاوتیمەکانی گەشتی سعوودیە بکات ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بەشداریی یارییەکەی پێبکرێت.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا مێلچۆر ئاشکرایکردووە کە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ئەو یاریزانە ناچارناکرێت یاریی بکات.

کاریگەریی ئەم وەرزەی هێرشبەرەکە بۆ ریال مەدرید بەجۆرێکە لە 21 یاریی خولی ئیسپانیی و چامپیۆنزلیگ توانیویەتی بەشداریی لە 30 گۆڵدا بکات (26 گۆڵ و 4 ئەسێست).

بابەتی زیاتر

Back to top button