یانەیەکی لەندەنی داوای یاریزانێکی نەسڕ دەکات

یاریگا –
یانەیەکی لەندەنی خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە لە ریزەکانیدا و مێرکاتۆی ئەم زستانە بە دەرفەت دەزانێت کە گرێبەستە دڵخوازەکانی خۆی تێدا ئەنجام بدات.
وێستهام یونایتد کە کاتێکی ئێجگار خراپدا گوزەر دەکەن و ئەنجامەکانیان لە پرێمەرلیگ وێرانە، ئەمڕۆ بە گواستنەوەی ڤالێنتین کاستێیانۆسی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی لازیۆ دەستیان بە چالاکی گواستنەوەکانیان کرد.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە لەندەنیەکە ئۆفەری فەرمی خۆیان ناردووە بۆ یانەی نەسڕ بۆ گواستنەوەی بێنتۆی گۆڵپارێز.
بێنتۆ لە هاوینی 2024 لە یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ ریزی یانە خەلیجیەکە بە ئامانجی قاییمترکردنی تۆڕی گۆڵەکەیان.
رۆمانۆ بەبێ خستنەڕووی وردەکارییەکان، نووسیویەتی کە ئێستا گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولایەندا بەڕێوەدەچێت.
🚨🇸🇦 West Ham have sent official bid to Al Nassr for Brazilian GK Bento. Talks are underway. pic.twitter.com/KyT46esXT8
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 5, 2026



