ئێستا؛ سەرۆکی ئینتەر میلان کۆتا پەرەسەندنی بابەتی گواستنەوەی کانسێلۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
لەکاتێکدا دۆخی جواو کانسێلۆ بەتەواوەتی یەکلایی بووەتەوە کە لەژێر سەرپەرشتی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلالدا لە پلانەکان دوورخراوەتەوە، گەورەکانی ئەوروپا کێبڕکێکانیان گەرمتر دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە.
تا ئێستا دوو یانە زۆرترین دەنگۆیان لەسەرە بۆ گواستەوەی جواو، ئەوانیش ئینتەر میلان و بارسێلۆنایە. تۆزێ پێش ئێستا سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە بەشێک لە پێشهاتەکانی پشت پەردەی ئاشکراکرد.
ئینتەر لەپێناو کانسێلۆدا ئامادەیە دوو یاریزانی بخاتەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ هیلال، ئەوانیش فرانچێسکۆ ئاچێربی و ستیفان دیفریە.
ئینتەر بۆ هیلال؛ دوو یاریزانمان دەخەینە سەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو یاریزانێکتان
لە نوێترین لێدوانیدا جۆزێپی مارۆتای سەرۆکی ئینتەر وتی
کانسێلۆ خاوەنی مووچەیەکی زۆرە لە هیلال. ئێستا لە گفتوگۆداین تا لە بارودۆخەکە تێبگەین. ئێمە پێویستمان بە بەرگریکارێکی راستە چونکە دەمفریس بۆ دوو مانگ یان زیاتر بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە. بۆیە گفتوگۆی گواستنەوەی کانسێلۆمان دەستپێکردووە.
سەبارەت بەوەی کە ئایا دوو یاریزانی خۆیان دەخەنە مامەڵەی گواستنەوەی کانسێلۆ، سەرۆکەکە وتی
هیلالیش پێوسیتی بە دڵی بەرگرییە. بۆیە با بزانین چی دەبێت.
🚨🇵🇹 Inter president Marotta: “João Cancelo has a huge salary, we are in talks to understand the situation. We need a new RB”.
❗️ Marotta also confirms exclusive story on Acerbi or de Vrij to be included in the deal.
“Al Hilal want a new centre back… we will see”. 👀🇸🇦 pic.twitter.com/ydX6dNtj92
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 4, 2026



