Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

باوەڕپێنەکراو؛ یانەیەکی زلهێزی ئەوروپا پەیوەندی بە رامۆسەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرباری هەڵکشانی تەمەنی و بەسەربردنی ماوەیەک دوورکەوتنەوە لە یاریکردن لە کیشوەری ئەوروپا، کەچی سێرخیۆ رامۆس هێشتا لەلایەن زلهێزەکانی ئەوروپاوە داوادەکرێت.

رامۆس کە تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 40 ساڵ، لەوەتەی ساڵی 2004 وەک پیشەگەر بەردەوامە لە یاریکردن کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزی یانەی سێڤییا دەرکەوت پاشان لەگەڵ ریال مەدرید لە 2005-2021 ماوەیەکی ئەفسووناویی نووسیەوە. ئەوە پێش ئەوەی رووبکاتە پاریس سانجێرمان کە 2 ساڵیش لەو یانە فەڕەنسیە بەردەوامبوو پێش گەڕانەوەی بۆ یانە ئەندەلووسیەکە.

ماوەیەک پێش ئێستابوو کە زانیاریی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە سەبارەت بە نیازەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە مێژووییەکە. ئێستا زلهێزیتریش هاتووەتە کێبڕکێکەوە.

رامۆس لەلایەن یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە داواکراوە

بەگوێرەی نویترین زانیاریی سانتی ئاونای رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەم رۆژانەدا پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی رامۆسیان داوە کە ئێستا یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکەدا.

رۆژنامەنووسەکە ئاشکرای کردووە نوێنەرانی یانە فەڕەنسیە پەیوەندییان بە براکەی سێرخیۆ کردووە کە هاوکات بریکاری کارەکانیەتی.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانی ئاونا ئەوەشی زانیوە کە لایەنی رامۆس مەیلیان نییە بەلای ئەم بژاردەدا.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە زانیاریی بڵاوبووەتەوە لەبارەی هەوڵەکانی سێرخیۆ رامۆس بۆ کڕینەوەی یانەی سێڤییای لانکەی یەکەمین کاروانی پیشگەرێتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button