Loading...
کوردستان

هەندرێن و شێروانە پێکهاتەی مانگی دیسێمبەری خولی نایابی کوردستان داگیر کردووە

پێکهاتەی مانگی دیسێمبەری خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی مانگی دیسێمبەری 2025ـی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا و هەندرێن و شێروانە بە زۆر ترین یاریزان بەشداریان تێدا کردووە.

لە پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی دیسێمبەری 2025 چوار یاریزانی هەندرێن و چوار یاریزانی شێروانە بەشداریان تێدا کردووە، گەیلان سادق، گۆڵپارێزی هەندرێن دوای ئەوەی مانگی رابردوو لە چوار یارییدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا، گۆڵپارێزی بۆ پێکهاتەی باشترینەکان دەکات.

محەمەد عیسا، ئاری زرار لەگەڵ سەرهەد حوسێن، یاریزانانی هەندرێن لە پێکهاتەی باشترینەکان دەبینرێن،  هەریەک لە یاریزانانی شێروانە ئۆهانیۆ ئەنتۆنیۆ، موئەیەد سەفا، محەمەد سەرخێڵی گۆڵپارێز لەگەڵ دیاکۆ فوئاد لە نێو پێکهاتەی باشترینەکاندا هەن.

عادل عەلی، راهێنەری شێروانە بە هۆی سێ سەرکەوتن لە چوار یارییدا، راهێنەرایەتی پێکهاتەی باشترینەکان دەکات و لە هەمان کات بە باشترین راهێنەری مانگیش دەستنیشانکرا.

پێکهاتەی باشترینەکان بۆ مانگی دیسێمبەری 2025؛

 

بابەتی زیاتر

Back to top button