Loading...
کوردستان

باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران

بۆ یەکەمجار یاریزانێک بە باشترینی مانگ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران و یاریزانێکیش بۆ یەکەمجار خەڵاتەکە دەباتەوە.

عادل عەلی، راهێنەری شێروانە بە باشترین راهێنەر بۆ مانگی دیسێمبەری 2025 دەستنیشانکرا، شێروانە لە مانگی رابردوو لە کۆی چوار یاری سێ سەرکەوتن و شکستێکی هەبوو زۆرترین خاڵی کۆکردەوە، عادل عەلی شەش یارییە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیپەکەی وەرگرتووە لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی کامەران عەلی راهێنەری پێشووی تیپەکە.

ئەیاد دیاری، یاریزانی لاوی سیروانی نوێ بە باشترین یاریزانی مانگی دیسێمبەری 2025 دەستنیشانکرا، ئەیاد لەگەڵ تیپەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە کۆی چوار یاریی سێ گۆڵی تۆمار کرد کە دوو گۆڵیان گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی بوو، بۆ یەکەمجارە ئەیاد دیاری خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ دەباتەوە.

گەیلان سادق، گۆڵپارێزی هەندرێن بە باشترین گۆڵپارێز بۆ مانگی دیسێمبەری 2025 دەستنیشانکرا، لە چوار یاریی مانگی رابردوو گۆڵپارێزەکەی هەندرێن یەک گۆڵی لێ تۆمار کراو سێ کلین شیتی لەگەڵ یانەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button