Loading...
کوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ ئاری زرار باشترین یاریزانی گەڕی 10ـی خولی نایابی کوردستان بوو

دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كرد

Yariga App

یاریگا –

ئاری زرار  هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن بە باشترین یاریزانی گەڕی ده‌یه‌می خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان هه‌ندرێن بووه‌ میوانی رزگاری و  له‌ یارییه‌كه‌ش هه‌ندرێن (0-2) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئاری هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانەکەی كرد، کلیلی سەرکەوتنی هه‌ندرێن بوو لەم هەفتەیەدا.

ئاری پێشتر لە گەڕی شه‌شه‌م توانی گۆلێك بۆ یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر زاخۆ بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ تیپه‌كه‌ی یه‌كسان بكاته‌وه‌، ئێستا خاوه‌نی سێ گۆله‌ بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن.

ئاری زرار هێرشبەری یانەی هه‌ندرێن له‌ تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی بووه‌ دواتر بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ بانگهێشتكراوه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانی جامی سوپه‌ری كوردستانیش به‌ده‌ستبهێنیت.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ هه‌ندرێن ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 22 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button